هەسەدە: هیچ هێرشێکمان لە حەلەب ئەنجام نەداوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە فەرمی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە بەئامانجکردنی ناوچە مەدەنییەکانی حەلەب دەکەن. 

 هەسەدە جەختی کردەوە کە هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک ناوچە مەدەنییەکانیان نەکردووەتە ئامانج و سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە بە "ناراست و بێ بنەما" وەسف کرد.

٢ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای سوریا ڕایگەیاندووە'' لە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆوە سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گەڕەکی (شێخ مەقسود) ڕاگیراون، بڕیار وایە ئەو شەڕڤانانەی لەوێ ماون، دوای ڕادەستکردنی چەکەکانیان، بەرەو شاری "تەبقە" بگوازرێنەوە.

هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕاگەیەندراوێکی توندیان بڵاوکردەوە'' دەنگۆی وەستانی شەڕ "هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی" و دوورە لە ڕاستییەوە. 

ئاسایشی حەلەب ئاشکرای کرد کە لە هەمان ئەو کاتەی باس لە ئاگربەست دەکرێت، هێزەکانیان هێرشێکی توندی هێزەکانی سوریان بۆ سەر بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود تێکشکاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە کە هێزەکانی حومەتی کاتی سوریا هێرش دەکەن سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کە بەهۆیەوە بە سەدان کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ١٠٠ کوژرا و بریندار هەیە.




PM:08:53:10/01/2026