ڕۆژێک پشوو ڕاگەیاندرا

بەهۆی بارینی بەفر و نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی ئیدارەی سۆران کرایە پشوو. 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند " بەهۆی بارینی بەفر و نالەباری کەشوهەوا، دوای ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، بڕیاریان داوە دەسەڵاتی تەواو بدەنە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری قەزای سیدەکان و دۆڵی مەلەکان و ئالانە و خەڵان بیاو لە قەزای خەلیفان بۆ ئەوەی لە کاتی هەبوونی هەر مەترسییەک بۆ سەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان بتوانن پشووی فەرمی ڕابگەیەنن.” 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەرجەم باخچە و قوتابخانەکانی تری سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران کە ناویان نەهاتووە، دەوام بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

بەڵام بەهۆی سەرما و سۆڵەی زۆرەوە بەڕێوەبەرەکان دەسەڵاتیان پێدراوە کە کاتی دەستپێکردنی دەوامی بەیانیان بۆ کاتژمێر ٨:٣٠ یاخود ٩:٠٠ی بەیانی دوابخەن، ئەمەش بەپێی بارودۆخی تایبەتی ناوچەکەیان و بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی هەمووان.




PM:11:52:10/01/2026