بەر لە شەهید بوونی فەرماندە زیاد حەڵەبی لە دوایین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند" ئێمە یان دەمرین یان سەردەکەوین .هەرگیز ئێرە جێناهێڵین".
دوای ئەوەی ئەمشەو میدیای هەسەدە بڵاوی کردەوە کە دکتۆر زیاد حەڵەبی، فەرماندەی هێزی گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب، لەڕۆژئاوای کوردستان کە بە گیڤارا ی کورد ناسراوە، بەهۆی بۆردوومانێکی سەختی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا ، شەهید بوو.
بەر لە شەهید بوونی دکتۆر زیاد لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ کەناڵی (ڕۆناهی)دا وتی"
ئێمە یان دەمرین یان سەردەکەوین .هەرگیز ئێرە جێناهێڵین، بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو جیهان دەدەن کە دەست لە بەرگری هەڵناگرین و دواجار سەرکەوتن بەدەست دەهێنن (ئێمە بە دونیا دەڵێین ؛بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و بەگژاچوونەوەی تیرۆریست و پیاوکوژەکانی جۆلانی!".
راشیگەیاندبوو" "ڕاستە ئێمە ئێستا ئازار و زەحمەتی و ناڕەحەتی زۆر دەکێشین و نزیکەی هەفتەیەکە ڕووبەڕووی هەزاران چەکدارو سەتان تۆ و تانکی دووژمن بووینەتەوە، بەڵام دڵنیاین لە کۆتاییدا هەر ئێمە سەردەکەوین ،نیشانی هەموو دونیای دەدەین کە گەلی کورد چ گەلێکی جوامێرو نەبەزە".