سەرمای بەهێز بەڕێوەیە و بەفر لە سەنتەری شارەکانیش دەبارێت

کەشناسێکی کورد لەبارەی هاتنی شەپۆلی سەرما و بارینی بەفر لەسەنتەری شارەکان زانیاری دەخاتەڕوو و ئاشکرا دەکات کە " لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران وبەفربارین و سەمای بەهێز دەگاتە هەرێم و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت وئەمجارەش بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت." ️

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" سوپاس بۆ خودا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڕێکی باش بەفر و باران لەناوچەکانمان باریەوە و لە ئێستاوە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتای هاتووە و لە ئەمڕۆوە یەکشەمەوە کەش و هەوا سەقامگیرە و پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبێتەوە".

ئاشکراشی کرد کە"  لە رۆژی سێشەمەوە جارێکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و شەپۆلێکی نوێی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر ئەبارێت ، پاشان لەبەرەبەیانی رۆژی چوارشەمەوە لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و ئەمجارە بەفر سەنتەری هەندێ لەشارەکانیش ئەگرێتەوە بەجیاوازی ناوچەکان لەبەرزی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا بەفر ئەبارێت بەڵام بەگشتی شەپۆلەکە لەرۆژی چوارشەمە لاواز ئەبێت واتا بڕی دابارینی بەفر و باران کەم ئەبێت بەڕاورد بە رۆژی سێشەمە بۆیە رێژەی بەفرەکەش زۆر نابێت لەنێوان ٢ تا ١٠سم  ،".

ئەو کەشناسە دەشڵێت"  بۆ رۆژی پێنجشەمەش کاریگەری بارستە هەوا ساردەکە زیاتر ئەبێت و هەوری پێویست هەبێت لە کات و شوێنی جیاوازدا بەفرێکی کەم ئەبارێتەوە" .

ئاراس جەبار وتیشی"  بەگشتی لەرۆژی هەینیەوە ١٦ی مانگ کەش جێگیر ئەبێتەوە بەڵام وشکە سەرمای بەهێز لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان تا ماوەی هەفتەیەک زیاتر ئەمێنێتەوە و بەدرێژای ئەو ماوەیە کەش و هەوا لە کاتەکانی رۆژدا سارد ئەبێت و لەشەوانیش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دائەبەزن".




AM:09:53:11/01/2026