بەپێی زانیارییەكان 48 فەرمانبەری ئەوقاف لەهەرێمی كوردستانو 40 فەرمانبەری دیكەی ئەو وەزارەتە لە ناوچەی مەخمورو دیبەگە چوونەناو ریزی چەكدارانی داعشەوە.
لەمبارەیەوە کەمال موسلیم، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکیدا بەSNNی ڕاگەیاند: لەکوردستان کەمترین خەڵک لەناو وەزارەتی ئەوقاف چۆتە ڕیزی چەکدارانی داعشەوە و ئەویش نزیکەی (٤٨)فەرمانبەرە و ڕێکاری یاسایمان بەرامبەریان گرتۆتەبەر، کەسەرەتا ئاگاداردەکرێنەوە ئەگەر لەوماوە یاساییەی دانراوە پەیوەندی بەشوێنی دەوامکردنیانەوە نەکەن، دواتر بەیاسایی فەسڵ دەکرێن.
لای خۆشیەوە، سراج ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەرچوونی ژمارەیەک فەرمانبەر بۆ نێو چەتەکانی داعش بەدواداچوونمان کردوە، بەتایبەت لەناوچەکانی مەخمور و دیبەگە، کەژمارەیەک فەرمانبەری عەرەبن لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم، کەسوکار و نزیکەکانیان پێیان ڕاگەیاندوین کەبەشێکیان ناگەڕێننەوە، بەشێکی دیکەشیان لەناوچەکانی ژێردەستی داعشدا لەبەر بەرژەوەندی ماڵ و موڵک وخێزانیان، ناتوانن بگەرێنەوە و دەوام بکەن، لایەنی پەیوەندیداریش کەوەزارەتی ئەوقافە بەڕێگەی یاسایی ئاگاداری کردونەتەوە، بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر شوێنی دەوامەکانیان.
بەپێی زانیارییەکان، لەسنوری مەخمور و دیبەگە نزیکەی ٤٠فەرمانبەری سەر بەوەزارەتی ئەوقاف چوونەتە ڕیزەکانی داعش، لەھەرێمیشدا بەوتەی وەزیر ٤٨ فەرمانبەر چوونەتە ناو داعش.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لەسنوری مەخمور و دیبەگە چوونەتە نێو ڕیزەکانی داعش، وتی: ئەو فەرمانبەرانە کە عەرەبن و لەناوچەکانی ژێردەستی داعشدان، بەڕەسمی لەسەر ئێمە حیسابن و لەئێستادا مووچەکانیان ڕاگیراوە، فەسڵمان نەکردوون لەبەرئەوەی حاڵەتێکی سیاسییە بڕیاریان لەژێردەستی ئێمەدا نییە، نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشەیە.