لە شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە زیاتر لە ٢٠ شەهید و ١٠٠ بریندار و نزیكەی ١٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون و ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، ٤٢ هەزار چەکدار بوو.
هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند''لەلایەن چوار فیرقەی سوپای عەرەبیی سووریاوە بە تانک، تۆپخانە، چەکی قورس و راجیمە هێرش دەکرێتە سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە.''
ئاماژەی بەوەشکردووە ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، ٤٢ هەزار چەکدار بوو.
هۆشەنگ دەروێش وتیشی" فیرقەکانی ٦٠ و ٨٠ کە تووندڕەوترین گرووپەکانی سەر بە دەستەی تەحریری شام بوون، هێرش دەکەن کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ''ئەبو قوتەیبە منبجی'' سەرپەرشتی دەکرێن. هەروەها فیرقەی ٧٦ کە بە ''حەمزات'' دەناسرێت و لەلایەن سەیفەدین ئەبوبەکرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەگەڵ فیرقەی ٧٢ بە سەرۆکایەتیی خەتاب ئەلبانی، لە هێرشەکاندا بەشدارن.
لای خۆشییوە فەتخوڵا حوسەینی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی كوردستان وتی" لە شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەدا زیاتر لە (٢٠) كەس لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون بە زیاد ح ەلەبی فەرماندەی هێزەكەشەوە، زیاتر لە (١٠٠) كەسیش برینداربوون و بەشێك لە بریندارەكان گەیشتوونەتە دێر حافر ژێر دەسەڵاتی هەسەدەو بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون.