خوشک و برایەک کە تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵدایە، لە گوندێکی وەرتێ ئۆتۆمبێل لێیدان و گیانیان لە دەستدا.
یەک شەممە، ١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە گوندی ناحیەی وەرتێ، ئۆتۆمبێلێک لە خوشک و برایەکی دا و گیانیان لە دەستدا، ئەو خوشک و برایە یەکێکیان پۆلی یەک و ئەوی دیکە پۆلی پێنجی سەرەتاییە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، لە بارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند " ئۆتۆمبێلک لە گوندی سەرنەوس لەو دوو قوتابییەی داوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە".
ئەو خوشک وبرایە ناویان زەریا و هەناسەیە.