سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی، و بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، مەلا بەختیار بە جیا لە بەغدادن.
یەک شەممە، ١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، بە جیا کۆبۆوە و بە پێی ڕاگەیاندنەکانی حزبەکەی "لە کۆبونەوەکاندا جەخت لەسەر کاری هاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان" کراوەتەوە.
هەر یەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، یاوەری بافڵ تاڵەبانی دەکەن.
ئۆفیسی مەلا بەخیاریش بڵاوی کردەوە "لەسەر بەنداوی دەربەندیخان، تاوێک وەستام، وا ئیستاش لە رێی خانەقینەوە، شارە ئازیزەکەم، بە ڕیکەوتوم بەرەو بەغداد"، مەلا بەختیار ئاماژەی بە هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغداد نەکردوە، بەڵام دوای خۆ بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق چاوەڕوان دەکرێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بچێتە بە غداد.
لە هەرێمی کوردستان هەریەک لە، پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو وەک پارتی سیاسی بەربژێریان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە، و چەندین بەربژێری سەربەخۆش خۆیان پاڵاوتوە لە دیارترینیان مەلا بەختیار و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقە، بە کۆی گشتیش نزیکە ٨٠ کەس خۆیان بەربژێر کردوە بۆ ئەو پۆستە کە پێویستە تا ٢٧ ئەم مانگە سەرۆک کۆمار هەڵببژێردرێت.