نەتەنیاهۆ: ئیسرائیل و ئێران دەبنەوە بە دوو هاوبەشی دڵسۆز

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و تێیدا هیوای خواست بەمزووانە لە ژێر دەسەڵاتی ئێستای وڵاتەکەیان ڕزگاریان بێت. 

بنیامین نەتەنیاهۆ، لە کۆبوونەوەی حکومەتەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە پاش ڕوخانی ڕژێم، ئیسرائیل و ئێران دەبنەوە بە دوو هاوبەشی ستراتیژی.

 وتیشی'' ئەو کاتە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو گەل."

هاوکات لەگەڵ ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەمریکاش پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانی خەڵکی ئێران دەربڕیوە. 

لە بەرامبەردا، تاران بە توندی ئەو هەڵوێستانە ڕەتدەکاتەوە و واشنتۆن و تەلئەبیب تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستیان هەیە لە هاندانی خەڵک و دروستکردنی پشێوی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا.

ئەم لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران پێ دەنێتە ١٥یەمین ڕۆژی خۆیەوە.

 


PM:07:43:11/01/2026