سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق: لەگەڵ هەرێم نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ڕایگەیاند'' هیچ دەروازەیەکی نافەرمی لە ناوەڕاست و باشوور نەماوە و لەگەڵ هەرێمیش نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن.''

لیوا عومەر وائیلی، لە میانی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراقدا وتیی'' لە ئێستادا هیچ دەروازەیەکی سنووریی نافەرمی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتدا بوونی نییە.''

ئاماژەی بەوەش کرد ، کارکردن لە دەروازە سنوورییەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەوامە.

سەبارەت بە دۆخی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی فەرمی بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی دەستەی دەروازەکان جەختی لە گرنگیی بەدیجیتاڵکردنی کارەکان کردەوە و وتی "بەکارهێنانی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییەکان، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌مكردوەته‌وه کە لە ماوه‌ی ڕابردودا زۆربه‌ی دەروازەکانی گرتبووەوە".




PM:09:20:11/01/2026