بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی قادیا لە زاخۆ، چوار کابینەی ئاوارەکان سووتا و لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە: لە کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی قادیا لە نزیک گەلیێ زاخۆ، چوار کابینە سووتا.
باسی لەوەشکردووە: بنکەکانی گەلیێ زاخۆ، بنکەی زاخۆ، بنکەی باتێلێ، چەند مەفرەزەیەکی بەرگری شارستانی زاخۆوە توانرا بەبێ زیانی گیانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.