دادگای سلیمانی بڕیاریدا دۆسیەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بگوازرێتەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.
بەیانی رۆژی دووشەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە سلێمانی لە رێوشوێنێکی تووندی ئەمنی وبەدور لە چاوی میدیاکان دەستیپێکرد و دوای ١٠ خولەک دادگای سلێمانی بڕیاریدا دۆسییەکەی بگوازێتەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارەکەی دادگای سلێمانی لەسەر داواکاری پارێزەر و خێزانەکەی، بووە و خودی لاهوور جەنگی ناگوازرێتەوە هەولێر، بەڵکو تەنیا دۆسیەکەیەتی دەنێردریت بۆ هەولێر بۆ ئەوەی دادگەی تمیزی هەولێر بڕیاری لەسەر بدات.
ئەمڕۆ یەکەم دادبینیی لاهوور جەنگی بوو لە دادگەی سلێمانی. لەم دۆسیەیەدا، بافڵ تاڵەبانی و قباد تاڵەبانی سکاڵاکار بوون.
شەوی ٢٢ ئابی ٢٠٢٥، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی، کە پکهاتبوون لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازینهبوو خۆی کرد، هۆتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر روبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و اندامانی هزی چەکداری لاهور شێخ جەنگی، کە بەناوی "هێزی دووپشک" بوو، دەستگیر.
دواتر دزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی دانپێدانی چەند کەسیکی بڵاوکردەوە و گوتیان، بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی پلانی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتی نیشتی. کردووە.