ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی و پارێزەرەکانی داوای ئازادکردنیان کرد بە کەفالەت، بەڵام لە لایەن دادوەرەوە بۆ جاری دووەم داواکە ڕەتکرایەوە.
دوو شەممە، ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، پارێزەرەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ جاری دووەم داوای ئازادکردنییان کرد تا کاتی دادگایکردنی، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە و قبوڵنەکرا.
ئەگەرچی دەبوو مانگێک بەر لە ئێستا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادبکرایە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا دۆسیەیەکی نوێ بۆ شاسوار عەبدولواحید کراوەتەوە کە تایبەتە بە سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ١٢ ئابی ٢٠٢٥ لە سلێمانی دەستگیرکرا و لە ٢ ئەیلولدا سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپیندرا.