لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان سێ کەس بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستگیرکران.
دوو شەممە، ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێزە ئەمنیەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی حەیات ئۆزمەر، ئەندامی شارەوانی سور لە دەم پارتی و دەستگیریانکرد، بە هۆی ئەوەی بەشداریان لە چالاکیەکانی دژ بە هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، لە هەمان کاتدا و بەهەمان هۆکار دوو هاوڵاتی دیکەش دەستبەسەرکران.
دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، کە لە ٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستیپێکرد، لە باشور و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و ئەوروپا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکان دەستی پێکردوە.