ڤیدیۆ..مەلایەکی سەلەفی ناسراو هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی ریش ناهێڵنەوە

د. عەبدولەتیف ئەحمەد کە مەلایەکی سەلەفیە، لەم وتارەیدا هێرشێکی توند دەکاتەوە سەر ئەو کەسانەی ریش ناهێڵنەوە.

لەو قسانەیدا ئەو مەلایە جگە لەوەی کۆت و بەند بۆ ئافرەتیش دادەنێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت هەمیشە خۆی بپۆشێت، هاوکات بەو پیاوانەش کە ریش ناهێڵنەوە دەڵێت" ریش هێشتنەوە سونەتەو واجبە".

لە قسەکانیدا ئەو ئافرەتانەی بە سەری رووت دەچنە دەرێ بە سافیرە ناو دەبات و بەکارێکی گوناهو لادان لەدین ناوزەدی دەکات، هاوکات ئەو پیاوانەی ریشیش ناهێڵنەوە بەو ئافرەتانەی دەشوبهێنێت کە لالەی ئەو سونەتیان جێ بەجێ نەکردووە.





AM:11:02:27/12/2014