کەشناسێک، ڕایگەیاند'' شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین ڕوو لە هەرێم دەکات و سەنتەری شارەکانی کەرکوک و گەرمیان بەفر دەبارێت.''
ئاراس جەبار، سێشممە ١٣ی کانونی دووەم، بڵاویکردەوە'' شەپۆلێکی سەرما بەشێوەیەکی درێژخایان ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بە دوو قۆناخی بەدوای یەکدا.''
لە رۆژی دووشەمەی داهاتوو ١٩ی مانگ شەپۆلی سەرمای سیبیری دەستپێدەکات کە وشکە سەرما و چالاکبوونی بای باکورە لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی ئەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەراستەوە چالاک ببێت بەئاراستەی ناوچەکانمان کەلەگەڵ کاریگەری ئەو شەپۆلە سەرمایەدا یەکدەگرێت.
ئاماژە بەوەشکردوە، لەماوەی رۆژانی ١٩ و ٢٠ی مانگ شەپۆلێکی بەفر و کرێوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆک و هەولێر کە بەتایبەتی بەشێوەیەکی چالاکتر هەم بۆ سەرما و بۆ رێژەی بارینی بەفریش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران زیاتر ئەبێت و لەسەرجەم ناوچەکانی ئەم دەڤەرانە بەفرێکی زیاتر ئەبارێت لەگەڵ سەرمایەکی زۆر بەهێزدا.
هاوکات، پلەکانی گەرما بەگشتی لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوەیە نزمدەبنەوە کە هەر دابارینێ ببێت بەبەفر بارین دەستپێدەکات واتا سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانیش بێبەش نابن لە بارینی بەفر و لەماوەی ئەو شەپۆلە بەفر ئەبارێت بەڵام بەگشتی رێژەکەی کەم ئەبێت بۆ سنوری کەرکوک و گەرمیان .