گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕادەگیرێن (سپی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات)

بەهۆی دۆخی خراپی ئەمنی لە ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران بە فەرمی ڕاگیران و لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردوەتەوە لەوێش ڕادەگیرێت. 

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئێران گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵوەشاندوەتەوە 
هاوکات، سەرچاوەیەکیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند'' ئیمەیڵیان پێگەیشتووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی سبەی و رۆژی ١٨ی مانگ، هەرچەندە هۆکارە فەرمییەکەی لە پەیامەکەدا روون نەکراوەتەوە.''

بە پێچەوانەی سلێمانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تاوەکو ئێستا گەشتەکان بە فەرمی هەڵنەوەشاونەتەوە.

 ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە، جەختی لەوە کردەوە کە لە لایەنی ئەوانەوە هیچ بڕیارێکی ڕاگرتن نییە. بەپێی خشتەی گەشتەکان، بڕیارە کاژێر ٠١:٥٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە تارانەوە بگاتە هەولێر و کاژێر ٠٣:٠٥ بگەڕێتەوە.

هەروەها، هەندێک وڵاتی کەنداو خۆیان بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان لەگەڵ تاران بەهۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە. 




PM:12:26:13/01/2026