وەزارەتی بەرگری سوریا، ڕایگەیاند'' هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی دێرحافز و مەسکەنە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدان.''
سوپای سوریا، سێشەممە ١٣ی کانونی دووەم، رایگەیاند'' بەهۆی بەردەوامی هەبوونی هەسەدە و پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو لە ناوچەی دێرحافر و بەو پێیەی ئەم ناوچەیە سەرچاوەی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئێرانە کە شاری حەلەبیان بۆردومان کردووە، هێرشیان دەکرێتە سەر.''
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ناوچەیەی بە ڕەنگی سوور دیاریکراوە، لەم بەروارەوە بە ناوچەی سەربازیی داخراو دادەنرێت.
سوپای سوریا دەڵێت'' داوا لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەین لە بارەگا و شوێنەکانی گروپی "هەسەد" لەم ناوچەیەدا دوور بکەونەوە، پێویستە سەرجەم گروپە چەکدارەکانی ئەم ناوچەیە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات پاشەکشە بکەن، پارێزگاری لە گیانی خۆتان بکەن.''
سوپای عەرەبی سوریا دەڵێت" هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لەو گروپە چەکدارانەی لەم ناوچەیە کۆبوونەتەوە، تاوەکو نەتوانن ئێرە وەک بنکەیەک بۆ کردەوە "تاوانکارییەکانیان" بەکاربهێنن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە وەزارەتی بەرگری سوریا هەسەدە تۆمەتبار دەکات کە هێز لە دێرحافز کۆدەکاتەوە، کەچی ئەمڕۆ ئەو وەزارەتە هێرشی بۆ سەر ئەو ناوچانە راگەیاند.
ئەم هێرشە دوا ئەوە سەرپێچیانە دێت کە سوپای سوریا بە هاوکاری تورکیا کردیانە سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسود و ئەشەرفیە لە شاری حەلەب و چەندان پێشێلکاری دژی هاوڵاتیانی کوردی ئەو دوو گڕەکە کراوەو چارەنووسی هەزاران کەس تا ئێستا نادیارە.