به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاند'' ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت، له‌سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و زاخۆ و سۆران و راپه‌ڕین به‌فر ببارێت''.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به گشتی كه‌ش هه‌ورو بارانبارین ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرای با و دروستبونی هه‌وره تریشقه‌و به‌فربارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان.
هه‌روه‌ها، شێوازی دابارین هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ بارانی مامناوه‌ند و لێزمه باران، به گشتی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ی روی له ناوچه‌كه‌مان كردوه له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چالاكتر ده‌بێت سه‌رجه‌می ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت به بڕی جیاجیا و له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد و نزمبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما.
له سه‌نته‌ری سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی زاخۆ و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین و زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارینی ده‌بێت له كاته‌كانی به‌یانی.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : ٨ پله‌ی سیلیزی
پیرمام: ٤ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ٢ پله‌ی سیلیزی
پیرمام :٤ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٤ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ ٨ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٧ پله‌ی سیلیزی
دهۆك :٤ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٥ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ: ٨ پله‌ی سیلیزی