هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ناسنامەی دوو ژنە شەڕڤانی ئاشکراکرد، کە لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە شەهیدبوون بە ناوەکانی لەیلا قاسم و گەریلا ئامارا.
سێ شەممە، ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند "لە دژی چەتەکان شەڕڤانان بە فەرماندەیی زیادەکان و نموونەی دەنیز، دلبرین، فەراشین، هاوار و ڕۆژبین بوونە ئەو داستانەی کە هیچ کاتێک لە بیرناکرێن، لەم شەڕی هەبوون و نەبوونەدا شەڕڤانانی بەرخۆدێر لەیلا قاسم و گەریلا ئامارا بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە یەکێک لە داستانە قارەمانێتییەکان".
"لە هەر سەروەختێکی مێژوودا ژنان بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان هەستاون، هاوڕێیانمان لەیلا قاسم و گەریلا ئامارا بە تێکۆشانیان خاوەندارییان لە میراتی شەهید کرد. ژنانی کورد ئەمڕۆ بە هەڵوێستی بەخۆباوەڕی خۆیان و ورەوە ناسنامەی ژنانی تێکۆشەری جیهانیان هەڵگرتووە" هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب وا دەڵین.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە "هاوڕێیانمان لەیلا قاسم، گەریلا ئامارا وەک زیاد، دەنیز، دلبرین، فەراشین، هەوار و ڕۆژبین بە ڕۆحی فیداییانەی خۆیان بوونە پێشەنگانی ژیانی ئازاد، بەڵێن دەدەین کە هیچ کاتێک بۆ ئامانجە ئازادەکانی ڕێهەڤاڵانی هێژامان و ڕۆڵەکانی ئەم گەلە هەرە بەنرخە هەنگاو بەرەو دواوە نانێین، بەرخۆدانیان هەمیشە دەبێتە چرای ژیان".
ناسنامەی ئەو دوو ژنە "شەهیدە" بەمشێوەیەیە:
ناسناو: گەریلا ئامارا
ناو و پاشناو: ئامارا خەلیل
شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک: ڕۆژهەڵات
ناوی باوک: مەحموود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦/شێخ مەقسوود-حەلەب
ناسناو: لەیلا قاسم
ناو و پاشناو: هاجیرە ئەبوزەر ئۆخی
شوێنی لە دایکبوون: گرێ سپی
ناوی دایک: ئەمینە
ناوی باوک: عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوو: ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦/شێخ مەقسوود-حەلەب