گەرمیان.. ژنێک بە هۆی سوتانەوە گیانی لە دەستدا

‌قەزای کەلار- ناوەندی ئیدارەی گەرمیان

لە ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژنێک بە هۆی سوتانەوە گیانی لە دەستدا بە وتەی دراوسێیەکیان "بە هۆی نەوت کردنە سۆپاوە ژنەکە ئاگری گرتوە و سوتاوە".

سێ شەممە، ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە گەڕەکی ژاڵەی قەزای ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ، ژنێکی بە ڕەگەز عەرەب بە هۆی سووتانەوە گیانی لە دەستدا.

دراوسێیەکیان لە بارەی ڕوداوەکەوە بە میدیاکانی وتوە "من خەوتووبم، پیاوی ژنەکە لە دەرگایدا و وتی فریامان بکەوە سوتاین، دەرگاکەمان شکاند و دوكەڵ و ئاگرەکە زۆربوو، پیاوەکە بە ئاو ئاگرەکەی کوژاندەوە و ژنەکە سوتابوو و پیاوەکەش قاچی سووتاوە ".

بە پێی زانیارییەکان ئەو ژنە بە ڕەگەز عەرەبە و ماوەی ٥بۆ ٦ مانگە لەو گەڕەکە نیشتەجێن و دایکی دوو منداڵە. 

لەسەر ڕووداوەکە تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە .




PM:02:52:13/01/2026