ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕەت دەکاتەوە


هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر ڕەتیدەکاتەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیرابێت و دەڵێت "هەندێک گۆڕانکاریمان لە خشتەی گەشتەکانمان کردوە".

سێ شەممە، ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بریکاری فەرمی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە عێراق رایگەیاند " دەنگۆیی ڕاوەستانی گەشتەئاسمانییەکانمان بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر دوورە لە ڕاستیەوە تەنها گۆڕانکاری هەندێک لە خشتەی گەشتەکانمان ڕووی داوە".

لە بارەی هۆکاری گۆڕانکاری لە خشتەی گەشتەکانیاندا بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی هێڵە ئاسمانییەکە "بە هۆی کەبوونەوەی گەشتیار و خواستی گەشتەوەیە، وە ئەمەش ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم ڕوودەدات".

ئەمڕۆسەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئێران گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵوەشاندوەتەوە و '' ئیمەیڵیان پێگەیشتووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی سبەی و رۆژی ١٨ی مانگ، هەرچەندە هۆکارە فەرمییەکەی لە پەیامەکەدا روون نەکراوەتەوە.''




PM:05:13:13/01/2026