بەهۆی هاتنەوەی شەپۆلی بەفر بارین و سەرما، سبەینێ لە سنووری پێنجوێن و شارباژێر كرا بە پشوو.
عەدنان کاکە ڕەش، قایمقامی بێنجوێن رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە، ناحییەکانی ناڵپارێز و گەرمکیش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بڵاویكردەوە، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا کە رۆژی چوار شەممە بەرواری ( ٢٠٢٦/١/١٤) پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان.
له‌تیف حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ڕایگەیاند" بە پێی ئه‌و راپۆرته که‌شناسییه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ، له پێناوی پازاستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران، بڕیارماندا سبه‌ینێ جوار شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان پشووی ره‌سمی بێت".
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئەمشەوەوە شەپۆلی نوێی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری شەختە و بەستن هەیە.