دەزگای ئاسایشی هەرێم: سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیدار دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کە فەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.

ڕاشیگەیاندووە" ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە".
دەشڵێت" ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتدا و لەچەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گرووپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن".




PM:09:31:13/01/2026