نه‌ژاد عه‌بدوڵا: لە سلێمانی دەوام ئاساییە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەی خوێندگاکان بڕیاریدا ودەڵێت" دەوام ئاساییە".

نه‌ژاد عه‌بدوڵا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند كه‌ "بەگوێرەی زانیارییەكانی كەشناسی، سبەی چوارشەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێت هەر بۆیە سبەی لە سەنتەری شاری سلێمانی دەوامی خوێندنگەكان ئاساییە و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەكانیش سەرپشككراون لە ڕاگرتنی دەوام لە سنوورەكانیان".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پێنجوێن و دوکان و شارباژێڕ و سۆران بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئەمشەوەوە شەپۆلی نوێی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری شەختە و بەستن هەیە. 




PM:10:05:13/01/2026