پێنجشەممە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەش دەکرێت

ڕۆژی پێنج شەممە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی لیواكان و وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ ١٣ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (١٢) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان رۆژی پێنج شەممە بەرواری (١٥)ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن.



PM:10:54:13/01/2026