ئەمریکا داوای گفتوگۆ لە هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات

فەرماندەی (سێنتکۆم) داوای دانبەخۆداگرتن لە حەلەب، پاراستنی سڤیلەکان و گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان دەکات.

ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا،(سێنتکۆم) ڕایگەیاند" کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی حەلەب و دەوروبەری دەکات. ناوبراو داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دانبەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە هەر جۆرە گرژی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرن، هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانە سەرەکییەکان کردەوە."

هەروەها جەختی لە گرنگیی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان بە نیازپاکی کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیی هەمیشەیی، و دووپاتی کردەوە کە ئاشتی لە سووریا خزمەت بە سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکە دەکات.



PM:11:43:13/01/2026