بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت


کەشناسێکی کورد پێشبینی دەکات کە لەمشەوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت ولەبەیانی بەدواوە بەفر لە هەندێک ناوچە و سەنتەری هەندێک شار دەبارێت. 
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە" لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین وەستاوە بەشێوەیەکی کاتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاریگەری سەرەکی نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریەکە کە بارستە هەوا ساردەکەی لەگەڵدایە دەگاتە ناوچەکانمان و بارانبارینی مامناوەند و پچر پچر دەستپێدەکاتەوە و بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان ئەبارێت".

یاشکاشی دەکات کە لەم قۆناخەدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێشبینی ئەکەین لە ئەمشەو بەدواوە بەفر لەسەنتەری پێنجوێن و مێرگەسۆر و بەرزنجە و ئامێدی و چوارتا و چۆمان و سیدەکان و شاخی گۆیژە و ئەزمەر ببارێت ، بەڵام لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە و سۆران و شێلادزێ و ئاکرێ و قەلادزێ و بەگشتی ئەو شار و ناوچانەی بەرزیان لە ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەترەوەیە لە ئاستی ڕووی دەریا پێشبینیمان وایە سبەی چوارشەمە لەئێوارەوە یان شەو لە کۆتای شەپۆلەکەدا بەفرێکی کەم ببارێت لەنێوان ١ تا ٤ سم واتا بۆ ئەمشەو و سبەیش تا کاتەکانی ئێوارە لەم بەرزیانەدا ئەگەری بەفر بارین یان بەفری تەواو نابێت تەنها ئەگەری باران هەیە و هەندێک کاتیش لەوانەیە بە تێکەڵی بەفر و باران ببارێت".




AM:12:03:14/01/2026