سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ١٠ی ئازار و هۆشداری دەدات لەوەی " ئه‌گه‌ری دروستبونی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سوریادا هه‌یه".
شەوی ڕابردوو دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەتورکیا،بە سەرپەرەشتی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە په‌یامێكدا داوای لە هه‌سه‌ده و حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رع كرد کە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنی ١٠ی ئازاری .
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی "ئه‌گه‌ری دروستبونی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سوریادا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان له‌و په‌یامه‌یدا رایگەیاند "پێشهاتەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژویی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەنێوان حکومەتی سوریا‌و سەرکردایەتی هه‌سه‌ده ڕه‌خساندوه، ئێمه ڕێگه‌ناده‌ین‌و نامانه‌وێت برایەتی نێوان تورک‌و عەرەب‌و کورد تێکبچێت، دەبێت بەهەستیاریی‌و وریاییه‌كی زۆره‌وه له‌پرسه نزیك ببینه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی بكه‌ین".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان هۆشداریی به‌هه‌سه‌ده دا‌و وتی، "دوای حه‌له‌ب، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر مێزی دانوستان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانتان، چونكه حکومەتی سوریا بڕیاریداوه، ڕێبازێکی هەمەلایەنە دەگرێتەبەر".
ئەردۆغان وتیشی "هەموو ڕێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریی‌و حکومەتی دیمەشق لەبەرژەوەندیی گەلی سوریا کاردەکات، ئێمه‌ش جەختده‌كه‌ینه‌وه لەسەر گرنگیی مامەڵەکردنی ورد لەگەڵ پێشهاتە مەیدانی‌و سیاسییەکان".
پێشتریش ئه‌ردۆغان لە په‌یامێكی دیكه‌ی كه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوی ساڵی ٢٠٢٥دا بڵاویکردەوە وتی، "ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار سنوردار نییە بەتێگەیشتنێکی سیاسی، بەڵکو ڕێگه‌یەکی یەکلاکەرەوەیه بۆ داهاتوی ناوچەکەو سوریاش گەورەترین سودمەند دەبێت لەجێبەجێکردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌و ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده‌ش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا زۆرشت یه‌كلاده‌بێته‌وه".