بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و تەم دروست دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەفر لە سەنتەری سلێمانی و دهۆک دەبارێت و لە شەودا ئەگەری دروستبونی تەم هەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە کاریگەری شەپۆڵی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە جیا جیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ، نمە باران لەسەر ناوچەی جیا جیا دەبێت وە ئەگەری بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران هەیە.

لە ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت و لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە. 

ئاشکراشی کرد کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٣ - ٥) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ 

هەولێر : ٨ پلەی سیلیزی 

پیرمام : ٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢ پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : ١- پلەی سیلیزی 

سلێمانی : ٦  پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٧  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٦ پلەی سیلیزی 

دهۆک :  ٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٦ پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : ٦ پلەی سیلیزی

سەبارەت بە سبەی پێنچ شەممە ‌ئەوەشی خستەڕوو لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان وە لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٨ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٥ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢ پلەی سیلیزی 
 
حاجی ئۆمەران : ٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٧ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٦ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٦ پلەی سیلیزی




AM:11:11:14/01/2026