په‌رله‌مانتارێكی (ده‌م پارتی)، لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەدات بە حکومەتی تورکیا و دەڵێت" كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌توركیا ده‌بێت، بۆیه داوا لەتوركیا ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست‌و كرداره‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن چانسی گفتوگۆ تێکبدات، له‌بری ئه‌وه کاربكات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان ڕێكبخات‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه ئاشتیان بكاته‌وه".
سه‌زای ته‌مه‌لی په‌رله‌مانتاری پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی (ده‌م پارتی) له‌په‌رله‌مانی توركیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەدات بە حکومتی تورکیا و ڕایگه‌یاند "داوا لەحکومەتی تورکیا ده‌كه‌ین بۆ دۆخی ئێستای سوریا، ڕۆڵی ناوبژیوانێکی کاریگەر ببینێت‌و نه‌بێته لایه‌نێكی به‌شداریكاری شه‌ڕ".
وتیشی "پێویسته کەناڵی ڕاسته‌وخۆی توركیا هه‌بێت بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌م پارتی له‌په‌رله‌مانی توركیا ڕونیکردەوە،"هەر هەوڵێکی ڕاستەقینەی تورکیا بۆ ئاشتی له‌سوریا، پێویستی بەدانپێدانانه به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وەک لایەنێکی شەرعی‌و قسەکەرێکی سەرەکی، چونكه ئه‌و هێزه ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریاش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به‌سوپای فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌م پارتی به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی توركیای دایه‌وه كه گوایه هه‌سه‌ده بریكاری سه‌ره‌كی ئیسرائیله، و رایگەیاند "ئه‌وه درۆیه‌كی زۆر ئاشكرایه، كه سه‌ركرده‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپاتی) ده‌سه‌ڵاتداری توركیا به‌رده‌وام دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ڕونیشه ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه گه‌له‌كۆمه له‌سه‌ر هه‌سه‌ده له‌سوریا دروستبكه‌ن، پێچه‌وانه‌ی درۆكانی ئاكپارتی، هه‌سه‌ده نوێنەرایەتی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی ده‌كات کە لەلایەن گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریاوە قبوڵكراوه‌و ساڵانێكی زۆریشه گیانی خۆیان به‌ختده‌كه‌ن له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌گه‌لانی ناوچه‌كه‌و تێكشكاندنی داعش‌و گروپه تیرۆریستی‌و توندڕه‌وه‌كانی دیكه".
"هەموو کەسێک دەزانێت کێ هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات‌و كێ له‌نوێترین پێشهاتدا ڕێكه‌وتنی كردوه‌و ڕێكه‌وتنی هه‌یه، ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت‌و هه‌سه‌ده‌ی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، سوكایه‌تیه به‌عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی".( سه‌زای ته‌مه‌لی وای وت).
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌م پارتی هۆشداریدا له‌وه‌ی، "پێویسته ڕای گشتیی توركیا بزانێت، هه‌ر جوڵه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی هه‌سه‌ده‌و په‌لاماردانی‌و په‌یوه‌ستبونی توركیا پێوه‌ی، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌توركیا ده‌بێت، بۆیه داوا لەتوركیا ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست‌و كرداره‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن چانسی گفتوگۆ تێکبدات، له‌بری ئه‌وه کاربكات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان ڕێكبخات‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه ئاشتیان بكاته‌وه".