حکومەتی هەرێم داوای ٧ مووچەی نەدراوی فەرمانبەرانی و بودجەی ئەم ساڵیش لە عێراق دەات؛ هاوکات رێژەی لە ١٤٪ بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بکرێتە بنەما.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوار شەممەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار ژمارەیەک بڕیار دراون، جگە پرسی دارایی بڕیاریش دراوە مافی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندن دیاری بکرێت.
هەروەها بڕیاریش دراوە کە رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت هەرێمی بۆ تورکیا و لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە سەرلەنوێ بۆ ماگی ٣ درێژ بکرێتەوە.
لەو بڕیارانەی تر زیادکردنی داهاتە لە وەزارەتەکان؛ هەروەها وەزارەتەکان راپۆرت لەسەر داهاتیان دەدەنە ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ـی کانوونی دووەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆ بوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆی لەبارەوە دکرا، لە تەوەری یەکەمدا، گفتوگۆ پوختەی ساڵی دارایی ٢٠٢٥ و تاووتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ کرا.