بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایدەکات دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان سەر لەنوێ دەستپێێدەکاتەوە، ئەمەش دوای چارەسەرکردنی کێشەکەیە لەگەڵ بەغدا.
رۆژی چوار شەممە ١٤ ی کانوونی دووەم، کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانیی و کەلوپەلی خۆراک ڕایگەیاند " کێشەی تەکنیکی نێوان وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عیراق چارەسەربووە".
ئەو جەختیکردەوە چارەسەربوونی گرفتەکە کراوەو جارێكی دیكە دابەشکردنەوەی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دەست پێدەکاتەوە.
هەرێم پارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە تا ساڵی ٢٠٢٢ بۆ بەغداد نەناردووە کە بڕەکەی زیاتر لە ١١٧ ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی ڕاگرتبوو، تا ئێستا دیار نییە چۆن هەرێم چارەسەری کێشەکەی کردووە، ئایا پارەکەی خەرجکردووە بۆ بەغدا.