دوا نیوەڕۆی چوار شەممە ١٤ ی کانوونی دووەم شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازاد کرا.
کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆی ١٤ ی کانوونی دووەم شاسوار عەبدولواحید دوای پێنج مانگ لە زیندانیکردن بە کەفالەت ئازاد کرا.
شاسوار عبدالواحد (سەرۆکی بزوتنەوەی نەوەی نوێ) لە شەوی سێشەممە ١٣ ئەیلول ٢٠٢٥ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لە گوندی ئەڵمانی دەستبەسەرکرا. دەستگیرکردنەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ٤٣١ ی یاسای سزادانی عێراق ژمارە ١١ ساڵی ١٩٦٩ ئەنجامدرا.
لە دادگایەکەدا حوکمی پێنج مانگ زیندانی بۆ دەرچوو بەهۆی سکاڵای شادی نەوزاد (ئەندام پەرلەمانی پێشووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ).
ماوەی ١٥ رۆژە حوکمەکەی شاسوار عەبدولواحید تەواو بووەو ماوەی زیندانی خۆی تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی چەند داوایەکی ترەوە لە بەندیخانە راگیرابوو، تا ئەمڕۆ کە بەکەفالەت ئازاد کرا.