پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان، باخچه‌كانی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و زانكۆكان بكرێته پشوی فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رێبوار تەها پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاریدا به ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان، باخچه‌كانی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و زانكۆكان.
ئەو پشووەی پارێزگار رایگەیاندووە بەو مەرجەیە کە ئەو بڕیاره كار نه‌كاته سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ و ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆكان خۆیان ده‌بێت.
مۆڵەتەکە به‌بۆنه‌ی یادی " شه‌هیدبونی" ئیمام موسای كازم دراوه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ده‌وام له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ئه‌ركی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.