"6 پێشمەرگە لەشەنگال شەهید بوون"
لەشەڕو تۆپبارانەكانی دوێنێدا لە قەزای شەنگال 6 پێشمەرگەی كوردستان شەهید بوونو ژمارەیەك چەكداری داعشیش كوژران.
سەرچاوەیەكی لەوەزارەتی پێشمەرگە بە سپی میدیای رایگەیاند: دوێنێ هەینی شەڕو تۆپباران لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانو چەكدارانی داعش بەردەوام بووەو لەئەنجامی ئەو تۆپبارانەشدا بەداخەوە 6 پێشمەرگە شەهید بوون.
سەرچاوەكە وتیشی: لەو تۆپبارانەو شەڕەی دوێنێدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون.
PM:03:03:27/12/2014