ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا داوا دەکات بەیەک نرخی مامەڵە بە دۆلاری سپی و دۆلاری شینەوە بکرێت و هیچ داشکانێکی بۆ نەکرێت.
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به دۆلاری شین ده‌ست به ده‌ست بێت؛ بێ زیاده‌و كه‌م
حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی به‌نرخێكی جیاواز
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43)
الحمد لله، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی ێ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت بە دیارده‌یه‌كی نامۆ له بازاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه، كه دۆلاری كۆن (سپی) جیاوازی پێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دۆلاری تازه (شین) له‌نرخدا له‌كاتی ئاڵوگۆڕدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له به‌رواری 6/1/2026، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانی جگه له‌وه‌ی كه له ڕووی یاسایی هیچ جیاوازی نیه له نێوان نرخی ئه‌و دووجۆره دۆلاره، هه‌روه‌ها دوای راوێژ كردنی پسپۆڕانی بازاڕی دراو و شێوازی مامه‌ڵه كردن به‌و دوو جۆره دراوه، و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به دۆلاری شینی ئه‌مه‌ریكی پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت و بێ زیاده‌و كه‌می بگۆردرێن به‌یه‌كتری، چونكه هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیشدا هاتووه : (لژَّهَبُ بالژَّهَبِ، والفِچَّەُ بالفِچَّەِ... مِپْلًا بمِپْلٍ، ێدًا بێدٍ، فمَن زاد أوِ ازداد فقد أَرْبی؛ اڵاخِژُ والمُعْگِی فیه سوا‌وٌ) رواه مسلم فی صحیحه (1584) من حدیپ ابی سعید الخدری (رچی الله عنه. بۆیه هه‌ر جۆره دراوێك قه‌رز كرا پێویسته به‌هه‌مان شێوه و هه‌مان ئه‌ندازه و ژماره بدرێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزداری كه‌سێك یان كۆمپانیا‌و دوكانێك بوو به‌دۆلار، كه‌سی پێده‌ر ناتوانێت زیاد له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌قه‌رز داویه‌تی وه‌ریگرێته‌وه به‌بیانووی وه‌رگرتنی دۆلاری سپی.
تێبینی: ده‌رچه‌ی شه‌رعی له‌م واقیعه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیه‌كه بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه له‌دراو، ئینجا به‌و دراوه دۆلاری شین بكڕێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان