سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانەکانیاندا باسی چاودێریکردنی دۆخی سوریا دەکەن و دەڵین "ئەگەری هەیە کە سزاکانی سەر حکومەتی دیمەشق دووبارە بسەپێندرێتەوە".
چوار شەممە، ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سێ بەرپرسی ئەمریکا قسەیان بۆ کەناڵی ڕوداو کردوە، برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاندوە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بایەخ بە هەموو پێکهاتەکان دەدات، جا کورد بن، عەلەوی یان درووز، ئێمە دەمانەوێت سوریایەک ببینین کە دەرفەت بۆ هەموو خەڵک بڕەخسێنێت، بە پێچەوانەی ئەو بارودۆخەی لە سەردەمی بەشار ئەسەدا هەبوو".
گریگۆری میکس، ئەندامی باڵای لێژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە هەمان سەرچاوەی وتوە "دەبێت ڕێز لە مافی کەمینەکان بگرن، ئەگەرنا لێکەوتەی دەبێت، وەک چۆن بە ئاسانی شتێک لادەبەیت، دەتوانیت بەو شێوەیەش بیگەڕێنیتەوە".
"دووژمنی دووژمنەکەمان دۆستمانە، ئەوان (گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع) هێرشیان کردووەتە سەر دۆستەکانمان، بۆیە پێویستە رەفتاری خۆیان چاک بکەن"، تیم بێرچێت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا وا دەڵێت.