بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ: ماوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلی کاتی دەبێتە ٩٠ ڕۆژ


بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ماوەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ژمارەی کاتی لە ٦٠ ڕۆژەوە دەبێتە ٩٠ ڕۆژ.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، چوار شەممە، ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو کەمکردنەوەی گوشار لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، بڕیاری دا ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان لە ٦٠ رۆژەوە بۆ ٩٠ رۆژ درێژ بکاتەوە".

بە پێی لێدوانی وتەبێژەکە بڕیارەکە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.





AM:01:00:15/01/2026