کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنچ شەممە ١٥ی کانونی دووەم، کەش ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر بارین هەیە .'' 

 ئاماژەبەوەشکراوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. 

هەروەها سەبارەت، بە کەشوهەوای سبەی هەینی  کەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی  
حاجی ئۆمەران : ٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٨  پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٧ پلەی سیلیزی




PM:12:00:15/01/2026