هەسەدە : داعش دەیەوێت هێرش بکات بۆ سەر ئەو زیندانانەی کە ئەندامەکانیان تێیدا دەستبەسەرن


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا پشتڕاستیکردەوە کە گروپە بەکرێگیراوەکانی "داعش" هەوڵدەدەن سود لە پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حکومەتی کاتی سوریا وەربگرن بۆ هێرشکردنە سەر ئەو زیندانانەی کە بەکرێگیراوانی تێدا ڕاگیراون.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرای هەسەدە بڵاویکردەوە" بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی لە ئەنجامی هێرشەکانی تاقمەکانی دیمەشق و زیادبوونی ئامادەیی سەربازی و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گروپە تیرۆریستییەکانی داعش هەوڵدەدەن سوود لەم هەڵکشانە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو زیندانانەی کە ئەندامەکانیان تێیدا دەستبەسەرن".

راشیگەیاند" هێزەکانمان ئامادەکاری تەواو و هۆشیارن و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی. لە ئێستادا سەلامەتن و لە ژێر کۆنترۆڵی تەواودان. به ڵام بەردە وامبوونی ئەم دۆخه ، لەگەڵ هەڵچوونه سه ڕبازییەکانی هاوپێچەوه ، دەتوانێت ببێته هۆی نائارامی گشتی و هه ڕەشەیەکی ڕاستەقینه بۆ سەڕ ئاسایشی ئەو زیندانانەی که ئەندامانی داعشی تێدا ڕاگیراون، گه ڕانەوەی ناوچه که بۆ چوارگۆشەیەک پاش چه ند ساڵێک له قوربانیدان له شه ڕی دژ به تیرۆر".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" لە ٦ی ئەم مانگەوە بەکرێگیراوانی حکومەتی کاتی بە پاڵپشتی داگیرکەرانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، دێر حەفەر لە شاری تەبقە و ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانی".




PM:03:53:15/01/2026