ئیدارەی خۆسەر دەروازەکانی داخست

ئاسایشی بەڕێوەبەری خۆسەر تەواوی ڕێگاکانی نێوان خۆیی و دیمەشقی بە تەواوی داخست تا کاتێکی نادیار، کە دەروازەی تەبقە و ڕەققە و دێرەزور دەگرێتەوە.

ئاسایشی بەڕێوەبەری خۆسەر لە راگەیەنراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە هەرچی دەروازە هەیە لەگەڵ حکمومەتی کاتی سوریا تا کاتێکی نادیار داخست.

لە راگەیەنراوکەدا ئیدارەکە دەڵێت" بەهۆی داخستنی دەروازەکان لەلایەن حکومەتی کاتیەوە و پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان بڕیارمان دا هەرچی دەروازە هەیە لەگەڵ حکمومەتی کاتی دایخەین".

ئاشکراشی دەکات ئەمە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە بەهۆی ئەوەی پەرەسەندنییەکی ئەمنی و سەربازی مەترسیدار هەیە.

دەقی راگەیەنراوەکە:  




PM:04:25:15/01/2026