پەیەدە و ئەنەکەسە ئەمڕۆ کۆبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ١٠ ئازار دەکەنەوە و ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار و لە ڕێگەی گفتوگۆوە.
رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک لەنێوان پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە: غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە، ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتەکە، کەمال عاکیف لە نوسینگەی پەیوەندییەکان، محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە، فەیسەڵ یوسف وتەبێژی ئەنجومەن، هەروەها فەسڵە یوسف و نیعمەت داود لە سەرکردەکانی ئەنجومەن ئامادە بوون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی هێرشی حکومەتیان کرد بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی مانەوەی دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە گەڕەکە کوردنشینەکان و بەڕێوەبردنی کاروباریان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی یەکی نیساندا.
پەیەدە و ئەنەکەسە داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ١٠ ئازار دەکەنەوە و ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار و لە ڕێگەی گفتوگۆوە.