هێزەکانی سوریای دیموکرات، دواین زانیارییەکانی دێرحافزی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە و دەڵێت "گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن".
هەینی ١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند " لە ماوەی کاتژمێرێکدا بە ٢٠ تۆپ بۆردوومانی دێرحافر کراوە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگریش هێرش کراوە، لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە، ئامانجی چەتەکانی حکومەتی کاتیی بۆ کۆچبەرکردنی زۆرەملێی خەڵکەکەیە، دۆخەکە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و بە مەبەست هێرش لە دژی خەڵکی دێرحافر دەکرێت".
لە ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب دەستی پێکرد و لە ئێستادا هێرشەکان چڕتر بونەوە بۆ شاری دێرحافز.