سێنتکۆم: هێزەکانمان گەیشتوونەتە دێر حافر بە مەبەستی هەڵسانگاندنی دۆخەکە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕایگەیاند” هێزەکانمان گەیشتوونەتە دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.” 

سێنتکۆم لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عەرەبی ئینگلیزی، ئاشکرایکروە، بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سووریا، کە بەمەبستی هەسەدەیە کار دەکەن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە دێر حافر.

ئاماژەیان بەوەشکەدوە لەو جوڵە سەربازییە مەبەستیان بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوخۆی سوریا بابەتێکی یەکجار گرنگە بۆ سەقامگیری. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەو هێزانەی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ سەردانی دێرحافریان کرد، دوای هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانی هێرشەکانی ئەم دواییە، کۆتاییان بە سەردانە مەیدانییەکانیان هێناو دوای تەواوبونی ئەرکەکەیان گەڕانەوە. 

هاوکات، هێزەکانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی بەرپرسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە لە سوریا و عێراق و ئوردون،  بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی ژنان، بە سەركردایەتی "رۆهلات عەفرین و چیا كۆبانی" ئەندامانی فەرماندەیی گشتی و کۆبونەوەیەکی گرنگیان لە شارۆچکەی دێرحافر ئەنجامداوە.

لەلای خۆشیەوە، رۆژنامەی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە، سبەی شەممە ١٧ ی کانوونی دووەم تۆم باراک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان لە بارەی گرژییەکانی ئەم دواییەوە کۆدەبنەوە.

‎ئەمۆنیتەر باس لەوە دەکات ئەو کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکادایە بۆ ڕێگرتن لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی سەربازیی بەرفراوان لە نێوان هێزەکانی شەرع و هێزەکانی سووریای دیموکرات.




PM:07:32:16/01/2026