بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بەو ئاڵۆزییەی لە کاتی وتاری هەینیدا لە مزگەوتی بەختەوەری روویدا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکە، رووداوەکە بەهۆی تێکهەڵچوونی زارەکی لە نێوان وتارخوێنی مزگەوتەکە و ژمارەیەک لە نوێژخوێنان دروستبووە، ئەمەش دوای ئەوەی مامۆستاکە لە ناوەڕۆکی وتارەکەی لایداوە و باسی لە هەندێک بابەتی "لابەلا" کردووە کە بووەتە هۆی نیگەرانی ئامادەبووان.
ئەمە لە کاتێکدایە، مەلا هەڤاڵ فارس وتاربێژی مزگەوتی بەختەوەری لە سلێمانی کە وتارێکی لە دژی شەڕڤانان لە رۆژی هەینیدا خوێندبووەو هێرشی کردبووە سەریان.
ئەوقاف دەڵیت” بەپێی رێنماییەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ئایینی، هیچ وتارخوێنێک بۆی نییە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هێرشبکاتە سەر کەس و لایەنەکان لە ناو حەرەمی مزگەوتدا.”
ئەوقاف جەخت دەکاتەوە کە تێکدانی کەشی وتار و دروستکردنی ئاڵۆزی، زیان بە ئارامیی شوێنە پیرۆزەکان دەگەیەنێت و کارێکی نەخوازراوە.
هاوکات، لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان پێکهێنراوە و لە ژێر رۆشنایی یاسا و رێنماییەکاندا بڕیاری کۆتایی لەسەر رووداوەکە دەدرێت.