سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشکرایدەکات، سبه‌ی شه‌ممه شاندێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات و له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند'' سبه‌ی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات، هێشتا ئه‌ندامانی شانده‌كه دیارنیه به‌ڵام بافڵ تاڵەبانی خۆشی وتویه‌تی ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید وتی'' ئاماده‌ین كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ینه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم".
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای ئازادكردنی له زیندان، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت وتی'' ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی راده‌گه‌یه‌نم و ته‌واوی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ینه ئه‌و لایه‌نه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت".
بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی'' وتت كێ ده‌یه‌وێت باڵانسی هێز راست بكاته‌وه؟ كێ ده‌یه‌وێت كارێك بكات په‌رله‌مانه‌كه‌مان په‌رله‌مان بێت؟ كێ ده‌یه‌وێت بودجه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و شه‌فافیه‌ت هه‌بێت؟، ئێمه ده‌مانه‌وێت، بۆیه داوا ده‌كه‌م رۆژی شه‌ممه شاندی یه‌كێتی به خۆمه‌وه دێینه خزمه‌تان و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن ئێمه‌ش ئاماده‌ین".
زیاتر لە ساڵێکە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوه به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه، یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی ٢٣ كورسی و هه‌روه‌ها دو كورسی كۆتاش له‌و حزبه‌وه نزیكن، هاوكات نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی ١٥ كورسییه.