سوپای سوریا ڕایگەیاند'' هێرشمان بۆ سەر هەسەدە دەستپێکردوە.'' و لەبەرامبەردا هەسەدە دەڵێت'' دێرحافر بە چڕی بۆردومان دەکرێت.''
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبی سوریا، هێرشیان بۆ سەر هەسەدە لە شاری "دێر حافر" لە حەلەب ڕاگەیاند، دەڵێت'' ئەم شوێنانە وەک بنکەی سەربازی بۆ هەسەدە و هاوپەیمانەکانی دادەنرێن، کە فڕۆکە خۆکوژە ئێرانییەکانی لێوە بەرەو ڕووی خەڵکەکەمان لە شاری حەلەب بەڕێکەوتوون، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە تۆپبارانکردنی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و ڕێگری‌کردن لە هاووڵاتیان بۆ جێهێشتنی ناوچەکە."
هاوکات، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاندن لە ئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمەشقەوە.
هەر ئه‌مڕۆ شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته دێرحافر و له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبوه‌وه.
ئەم هێرشانە دوای ئەوەیە کە ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر فەرمانی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٦ی دەرکرد كه تیایدا هاتوه، هاوڵاتیانی کوردی سوریا بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاوی گەلی سوریان و شوناسی کولتوری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی هەمەچەشن و یەکگرتوی سوریا.