مەزڵوم عەبدی: بڕیارماندا لە سبەیەوە هێزەکانمان بکشێنینەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات

 فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند'' هێزەکانمان لە دێرحافر پاشەکشە پێدەکەین و  لە دێر حافر و دەوروبەری دەکشێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات


مەزڵوم عەبدی دەڵێت" لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیران، وەک نیازپاکییەک لەلایەن ئێمەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردن بەپێی رێککەوتنی ١٠ی ئادار. ''

وتیشی'' بڕیارمان دا لە سبەی کاژێر حەوتی بەیانییەوە هێزەکانمان لە شوێنەکانی بەریەککەوتن لە رۆژهەڵاتی حەلەب، کە دوو رۆژە رووبەڕووی هێرش دەبنەوە، بکشێنینەوە بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات."

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبی سوریا، هێرشیان بۆ سەر هەسەدە لە شاری "دێر حافر" لە حەلەب ڕاگەیاند و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاندن لە ئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی دیمەشقەوە. 

هەر ئه‌مڕۆ شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ دێرحافر و له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كۆبوه‌وه‌.

 هاوکات، بڕیارە، ئەمڕۆ ١٧ی کانونی دووەم، تۆم باراک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان لە بارەی گرژییەکانی ئەم دواییەوە کۆدەبنەوە.





AM:12:14:17/01/2026