ئەمڕۆ یەکێک لە رۆشنبیر و نووسەر و لیکۆڵەری سیاسی گەورە ودیاری کورد، خەڵات عومەر کۆچی دوایی کرد.
خەڵات عومەر یەکێک بوو لە نووسەرە جددییەکانی کوردستان و لە ناوەڕاستی ٨٠کان دەستی بە نووسین کردووە و تا ئەوساتەی کۆچی دوایی کرد بەردەوام بووە لە نووسین و لە بواری ئەدەب و فیکر وسیاسیدا رۆڵیکی بەرچاوی هەبووە وبە دەیان وتاری هەیە.
هاوکات خەڵات عومەر لە ٩٠کانە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی جەلال تاڵەبانی و چەند ساڵێک بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی خاک بووە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری بوون و گۆڤاری ئازادی کە لە نەوەدەکان دەردەچووو، لە خێزانێکی رۆشنبیری شارەکە بووە و ،کوڕی گەورە نوسەر و شانۆکار و هونەرمەند مامۆستا عومەرعەلی ئەمینە و برای گەزیزە عومەرە کە له ساڵی ١٩٦٩ چووته سهر سەکۆی شانۆ و یەکەم ژن بووە سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای تهلهڤیزیۆنی نووسی وبرای شەهیدی سەرکردە ئاوات عومەرە کە لەسەردەمی رژیمی پێشوودا لەسەر پرسی نەتەوایەتی شەهیداکرا.
خەڵات عومەر یەکێک بوو لە نووسەرەکانی بیرورای ماڵپەڕی سپی میدیا و دەیان وتاری بێبەرامبەر بۆ ماڵپەڕەکە نووسیوە.